کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یارمەتییەکانی خەڵک دەفرۆشرێنەوە

14:24 - 17 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران ئەو یارمەتییانەی کە خەڵک بۆ لێقەوماوانیان کۆ کردووەتەوە دیانفرۆشێتەوە.

بەپێی ئەم وێنانەی کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە، هێلالی ئەحمەر لە چەندین شار ئەو خێوەتانەی کە خەڵک بۆ یارمەتیدان به خەڵکی لافاولێدارویان کۆ کردبووە و ڕادەستی ئەو ناوەندەیان کردبوو، لە "سایتی دیوار" بۆ فرۆشتنی داناون.

دوای هاتنی لافاو لە کوردستان و ئێراندا، بە هۆی ئەوەیکە بەرپرسانی ڕێژیم تەنیا سەردانی شوێنەکانیان دەکرد و هیچ یارمەتییەکی خەڵکیان نەدەکرد، خەڵک بە شێوەی خۆڕسک یارمەتییان بۆ لێقەوماوان کۆ کردەوە و بەشی زۆری ئەم یارمەتییانه به دەستی لێقەوماوان نەگەیشتووە، و لە لایەن ڕێژیمەوە زەوت کراون.

هەر لەم پەیوندیدا، له سایتی دیوار ئەو خێوەتانەی کە لە لایەن خەڵکەوە کۆ کرابوونەوە، به خەڵکیان دەفرۆشیت.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە خەڵکی لێقەوماوی لافاولێدراو ماڵ و ژیانیان تێک چووە و لەبەر سەرما و باراندا بەسەر دەبەن و چاوەڕوانن که رێژیم بە هانایانەوە بچێت.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، لە لایەکەوە هۆشداری بە خەڵک دەدەن، کە نابێت خۆیان یارمەتی کۆ بکەنەوە و لە لایەکی دیکەشەوە دەستوور بە خەڵک دەدەن یارمەتی کۆ بکەنەوە و ڕادەستی ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیمی بکەن، ئەمە بۆ خەڵکی ئێران دەرکەوتووە کە ڕێژیم ئەو یارمەتییانه بۆ بەرژەوندی خۆی بکار دێنیت.