کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یارمەتییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ خەڵکی کوتۆل بەردەوامە

17:22 - 18 رەشەمه 2719

خەڵکی کوردستان لە کاتی لێقەوماندا هاوڕیزیی خۆیان دەسەلمێنن و بە یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی لێقەوماوی ڕووداوەکان حەماسەگەلی مێژوویی دەخولقێنن.

لە درێژەی بەهاناوەچوون و کۆکردنەوەی یارمەتییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ خەڵکی لێقەوماوی شاری خۆی، بەتایبەت ناوچەی کوتۆل کە بەهۆی بوومەلەرزەوە ماڵ و حاڵیان لەدەست دا، ئەمجار خەڵکی بەئەمەگی گوندەکانی "سەوجە و گرکاشانـ"ـی شاری شنۆ، بە هانای لێقەوماوانەوە چوون.

خەڵکی ئەو گوندانە بە کۆکردنەوەی یارمەتیگەلێکی وەک خورد و خۆراک و نوێن و بان بە هانای خەڵکی کوتۆلەوە  چوون و بوون بە مایەی خۆشحاڵی و دڵخۆشیی خەڵکی لێقەوماوی ئەو ناوچەیە.

خەڵکی لێقەوماوی کوتۆل زیاتر لە دوو حەوتوویە کە بەهۆی بوومەلەرزەوە ماڵ و ژیانیان تیکڕووخاوە و ڕێژیم وەک هەمیشە دۆخی خەڵکی خستووەتە پشت گوێ و خەڵک بە شێوەی خۆڕسک بە هانای خەڵکی ئەو ناوچەوە دەڕۆن.