کوردستان میدیا: کاروانی یارمەتییەکانی خەڵکی شارەکانی نۆدشە، پاوە، سەلاس باوەجانی، روانسەر، نەوسوود و کرماشان بۆ ئاوارەکانی شنگال، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێ کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، دەیان ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک لە رێگای سنووری \'\'شۆشمێ\'\'ەوە دەربازی هەرێمی کوردستان بوو و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بگاتە دەستی کوردە ئاوارەکانی شنگال لە هەرێمی کوردستاندا.
لە یەک حەفتەی رابردوودا چالاکانی فەرهەنگی، ئەدەبی و ژینگەپارێزیی کورد و هەروەها هاووڵاتییان لە شارەکانی پارێزگای کرماشان وەکوو سەلاس باوەجانی، پاوە، نۆدشە، نەوسوود، روانسەر، جوانڕۆ و ناوەندی پارێزگای کرماشان، بە دامەزراندنی کەمپەینی تایبەت لەمەڕ کۆکردنەوەی یارمەتییە مرۆیییەکان بۆ ئاوارەکانی شنگال، سۆز و هاودەردیی خۆیان بۆ لێقەوماوانی کورد لە کوردستانی باشوور دەربڕی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی جۆری کەلوپەلەکان بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو یارمەتییە سەرەڕای پارەی نەختی، پێخەف، فەرش و فلاکس و هەروەها کۆمەڵێک خواردەمەنیی وەکوو برنج، رۆن، ئاو، قەند، شەکر، کومپووت و کۆنسێرڤ و ... لەخۆ گرتووە.