کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یارییەکی دۆستانە تۆپی پێ بەڕێوە چوو

18:03 - 18 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: یارییەکی دۆستانە لە نێوان منداڵانی فووتبالیستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە یارییەکی دۆستانەدا کە لە نێوان دوو تیمی تۆپی پێی "هەڵۆکانی ڕۆژهەڵات" و "کچان" بەڕێوەچوو، تێمی هەڵۆکانی ڕۆژهەڵات توانی سەرکەوتن بۆ خۆی تۆمار بکات.

هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، "نەسرین بابەکرزادە" ئەرکی  ڕاهێنەریی لە ئەستۆ بووە.

ئەو  دوو تێمەی تۆپی پێ لە منداڵانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێک هاتوون.