یازدەهەمین دەورەی سیاسی ئاستی دوو بەشی یەكەم تایبەت بە پێشمەرگەكان لە ڕێكەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ دەستی پێكرد و لە ڕێكەوتی ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ كۆتایی پێهات.
بەپێی بەرنامەیەكی دارێژراو و قۆناغبەندیدا دەزگای پەروەردە و لێكۆڵینەوە یازدەهەمین دەورەی سیاسی بۆ پێشمەرگەكان بەڕێوە برد، لەم دەورەیەدا ئەم وانانە پێشكەش بە بەشداربووان كرا:
"ڕێنووسی كوردی ـ شیكردنەوەی بەرنامە و پەیڕەوی حیزبی دێموكرات ـ مێژووی حیزبی دێموكرات ـ فێدرالیزم ـ دێموكراسی ـ ڕیتۆریک ـ ئامانجی دواڕۆژی حیزب ـ پرسی بەرابەری ژن و پیاو ـ ساختار و سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی ـ كاری ڕێكخراوەیی بە كۆمەڵ ـ سیاسەت و هەڵویستەكانی حیزبی دێموكرات ـ ئەمنییەت ـ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بیركردنەوەی ڕەخنەیی" كە بەشێک لەم وانانە بەشێوەی سێمینار و بەشێكی دیكەیان لەم وانانە تاقیكارییان بۆ ئەنجام دراوە.
لەم دەورەیەدا ئەم بەشداربووانە پلەكانی یەكەم تا سێهەمیان بەدەست هێنا:
سیمین ڕووحانیزادە پلەی یەكەم
سەعید زارعی پلەی یەكەم
مانشت حەیدەری پلەی دووهەم
ئەمیر پەیامەنی پلەی سێهەم
پرسی پەروەردە و بارهێنان و ئامادەیی كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكرات لە هەموو بوارەكاندا یەكێک لە بەرنامە و پلانەكانی حیزبی دێموكراتە.
لە دوای كۆنگرەی ١٦ی حیزب جەختێكی زۆرتر لەسەر كاری پەروەردەیی كراوەتەوە و دەورەكانی ئاستی دوو بەشی یەكەم بە شێوەی بەرنامەیەكی تۆكمە و داڕێژراو بەڕێوە دەچن و قۆناغ بە قۆناغ هەم ئاستی دەورەكان گۆڕانی بەسەردا دێ و هەم پێشمەرگەكان ئاست بە ئاست دەورە سیاسییەكان تێدەپەڕێنن.