کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یانە وەرزشییەکانی کوردستان لە کێبڕکێی قارەمانییەتیی ئێران پلەیان بەدەست هێنا

12:00 - 17 رێبەندان 2721

لە کێبڕکێیەکانی قارەمانیی ئێران، یانەی وەرزشیی ژنانی کاراتەی جۆری "کیۆکوشین ڕیۆ"ی "سەردەشت" سەر بە پارێزگای "ورمێ" و بە ڕاهێنەریی "فەرزانە محەممەد زادە، هەڵاڵە عەزیز پوور و گەلاوێژ شێخانی" توانیان ٢٩ میداڵ لەوانە ٦ زێڕ، ٨ زیو و ١٥ بڕۆنز بەدەست بهێنن و پلەی سێهەمی ئەو قارەمانیەتییە بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

ئەو یانە وەرزشییەی ژنانی "سەردەشت" مانگی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کێبڕکێ جیهانەیەکاندا توانیان لە بەرامبەر وڵاتانی "ڕووسیە، فلیپین، ئافریقای باشوور و لەهستان" پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.

هەروەها یانەی چوار کەسیی "جۆدۆی" پیاوانی شاری "کامێران" بە ناوەکانی "هێمن سەبووری، ئیرشاد مارابی و عیرفان بەهرامی"  لە کێبڕکێیەکانی هەڵبژرادنی گەورەساڵانی پارێزگای "سنە"دا و لە کێبڕکێیەکانی ئێران توانیان میداڵێکی زێڕ و دوو میداڵی زیو بەدەست بهێنن.