کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یائیر لاپید: ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە چالاکییە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران

12:26 - 12 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ١٤٠١، یائیر لاپید سەرۆکوەزیری نوێی ئیسرائیل لە سەرەتای دەسبەکاربوونی خۆیدا وەکوو چواردەهەمین سەرۆکوەزیری ئیسرائیل باسی لە ڕێژیمی ئێران کرد.

ناوبراو ڕێژیمی ئێرانی وەکوو هەڕەشەی جیدی بۆ سەر ئیسرائیل وەسف کرد و وتی کە ڕێکاری تایبەت بۆ پێشگرتن لە چالاکییە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران دەگرنە بەر.

ناوبراو هەروەها وتی: "هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی کە ڕێگری لە چالاکییە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران بکەین و ڕێگا لە نزیکبوونەوەی دوژمنانمان بە سنوورەکانی خۆمان بگرین".

ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کرد: "دەنگی خۆمان بە گوێی دوژمنانی خۆمان لە تاران و غەززە و لوبنان و سووریە دەگەیەنین کە ئەوان ناتوانن ئێمە هەڵبسەنگێنن و باجی شەڕەنگێزییەکانی خۆیان دەدەن و ئیسرائیل لە ڕێگای بەکارهێنانی هێزەوە هەر هەڕەشەیەک لەسەر خۆی لا دەبات".