کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئیبراهیم فەلاح" مامۆستای نیشتمانپەروەری قوتابخانەکانی بۆکان کۆچی دوایی کرد

17:30 - 29 خەرمانان 2720

مامۆستا "ئیبراهیم فەلاح" مامۆستای قوتابخانە، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و گەلدۆست لە "بۆکان" بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە دونیای زانست و بارهێنان کرد.

ناوبراو لەو مامۆستا ماندوونەناس و گەلدۆستانە بوو کە قوتابییانی بە بیری کوردایەتی پەروەردە دەکرد و بۆ بەردەوامی لە خوێندن هانیانی دەدا هەتا بتوانن لە سەنگەری قوتابخانەوە لە دژی داگیرکەران خزمەتی گەل و نەتەوەکەیان بکەن.

هەروەها مامۆستا "ئیبراهیم"، لایەنگر و ڕێنوێن و ڕاوێژکاری یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانێت.