کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئیبراهیم ڕەئیسی" سەردانی پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد"ی کرد

10:21 - 10 رەزبەر 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر "ئیبراهیم ڕەئیسی" ناسراو بە "قازیی مەرگ" وێڕای چەند وەزیری دەستنیشاندەی خۆی سەردانی پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد"ی کرد.

لەو سەردانەدا ناوبراو لەگەڵ خەڵک دیداری کردووە و خەڵک ناڕەزایەتییان دژی ناوبراو و هەیئەتەکەی دەربڕیوه.

ئامانجی ئەو سەفەره تەنیا سەردانی چەند پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵکی ئەو پارێزگایە بووە.

لە کاتی سەردانی "ڕەئیسی" خەڵک لەو پارێزگایە بەتایبەتی گوندی "تەنگ سوور" سەر بە یاسووج دژی قسەکانی سەرکۆماری ڕێژیم  ناڕەزایەتییان دەربڕیوه.

دانیشتووانی ئەو گوندە بەنیسبەت نەبوونی خزمەتگوازی و کێشەکانیان سکاڵایان کردووە.

لە سەردەمی "حەسەن ڕووحانی" خەڵک لەو پارێزگایە بە توندی گلەییان لە نەبوونی خزمەتگوزاری بەتایبەت لە گوندەکان کردبوو.