کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیبراهیم ڕەئیسی وتوویەتی بە مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆکان دەگەڕێینەوە سەر مێزی دانوستان

12:04 - 15 خەرمانان 2721

 "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانان لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "ماکڕۆن" سەرکۆماری فەڕانسە سەبارەت بە دانیشتنەکانی ناوکیی وتوویەتی: "بە مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆکان دەگەڕێینەوە سەر مێزی دانوستان".

"ڕئیسی" لە دوای دەسبەکاربوون وەک سەرکۆمار ئەوە دووهەمین جارە لەگەڵ "ماکڕۆن" بە پێوەندی تەلەفوونی وتووێژ دەکەن.

سەرکۆماری فەڕانسە لەو پێوەندییەدا خوازیاری ئەوە بووە کە بە خێرایی دانیشتنەکانی بەرنامەی ناوکیی لە "ڤییەن" دەست پێ بکەنەوە.

"ئیمانۆئێل ماکڕۆن" ئەو داوایەی بە ئامانجی ئاکام گەیشتن و کۆتایی هێنانی خێرا بە چالاکییەکانی ڕێژیمی ئێران کە ڕێککەوتنی ناوکیی پێشێل کردووە خستووە ڕوو.

سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران ئەو داوایەی بە مەرجی لابردنی گەمارۆکان گرێ داوەتەوە.