کوردستان میدیا: دوڵەتی ئیتالیا بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا، ئیدانەی هێرشەکانی تورکیەی کرد و باڵوێزی تورکیەی لە ڕۆم بانگهێشت کرد.
دەوڵەتی ئیتالیا، باڵوێزی تورکیەی بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا، بانگهێشت کرد.
ئیتالیا ساڵی ١٩٩١ی زایینیش یەکەم وڵات بوو کە بۆ دروستکردنی ناوچەی دژەفڕین بۆ باشووری کوردستان دەستپێشخەر بوو.
دوای هێرشی تورکیە بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا، کۆمەڵگەی جیهانی دژی ئەو هێرشە هەڵویستی گرت و ئیدانەی هێرشەکەیان کرد.
وڵاتانی ڕۆژئاوایی وێڕای پشتیوانی لە نەتەوەی کورد، ڕۆڵی پێشمەرگەیان لە شەڕ دژی داعش بەرز نرخاند و دەوڵەتی تورکیەیان بە داگیرکەر لە قەڵەم دا.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"، سەرکۆماری تورکیە، دوای ڕاگەیاندنی هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا، هێرشەکانی خۆی دەست پێکرد.