![](/weney-mallperr/12392.jpg)
كوردستان میدیا: هێزەكانی ئیتلاعاتی سەر بە كۆماری ئیسڵامی، لە ورمێ و هەرێمەكانی دەورووبەری، بە شێوەیەكی بەرین چالاكییان لەدژی حیزبی دێموكرات دەست پێكردووە.
بەپێی ئەو هەواڵەی كە لە نێوخۆی وڵاتەوە بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا گەیشتووە، ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای ورمێ، لە ڕێگەی دەست و پێوەندییەكانیەوە، بە شێوەی تەماح وەبەرنان و بە هەڕەشە كردن، زەخت و فشار دەخەنە سەر بنەماڵەی كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، تا كوو ڕۆڵەكانیان هان بدەن ڕیزەكانی ئەو حیزبە بەجێبهێڵن و ڕوو لە دەرەوەی وڵات بكەن.