کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیتلاعاتی سپا لە مەهاباد شوراکانی بانگهێشت کردووە

11:20 - 26 رەشەمه 2720

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ئیتلاعاتی سپای مەهاباد، تاقمێک لە شوراکانی بانگ کردووە کە هەر کات بینیتان یان بیستان کەس یان کەسانێک دەیانهەوێت بە بیانووی نەورۆز، دژی دەسەڵات هەڵوێست بگرن یان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە بەرن، بە زووترین کات پێوەندی بەو ئیداریەوە بگرن.

هاوکات بەو شورایانەیان وتووە، ئەگەر زانیتان کەسانێک دژی هەڵبژاردنەکانی شورای شار و گوندەکان  قسە دەکەن، دەبێ ڕاپۆرتیان لێ بدەن.

لەو پێوەندییەدا ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە مەریوان بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی نەورۆزی بە شکۆ، ماوەی یەک حەوتوویە دەستیان بە بانگهێشتی لاوانی کورد کردووە.

لەو پێوەندییەدا لە ماوەی ئەو حەوتوویەدا چەندین لاوی گوندی "نێـ"ـیان بانگهێشت کردووە و بە وەرگرتنی بەڵێننامە داوایان لێ کردوون کە نابێ بەشداریی ڕێوڕەسمی نەورۆز بکەن.

هاوکات داوایان لێ کردوون لە پۆشینی جلوبەرگی خاکی و جامانە دوورەپەرێزی بکەن.