کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە بانە دۆخێکی ئەمنییەتیی گرتووەتە بەر

18:50 - 27 خەزەڵوەر 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستانی میدیا، ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بانە لە درێژەی گوشارەکانی خۆیدا، ئەمجارە لە ڕێگای بەسیجی قوتابخانەکانەوە لە هەوڵێکی نایاساییدا کەلوپەلی قوتابییان دەگەڕێن تاکوو بزانن کێ مۆبایلی زیرەکی پێیە و دەیپشکنن.

هەر لەو پەیوەندییەدا چەند قوتابیی ناوەندی و دواناوەندی کە خزم و کەسێکی نزیکیان ئەندامی یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێرانە لەلایەن بەسیجی قوتابخانەکان و بە فەرمانی بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بانە بێڕێزییان پێ کراوە.

جێگای ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە لە پەلامارێکی سەرکوتکارانەی دامودەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بۆ سەر چالاکانی مەدەنی له کوردستان‌، به دەیان کەس دەسبەسەر و ڕاپێچی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراون.