ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەڕ هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە گوندی "دەلۆدەربەند" سەر بە ورمێ هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی پێشمەرگەکان لەو گوندە.
بەپێی زانیاری گەیشتوو بە "کوردستان میدیا" هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم بە بیانووی هەبوونی پێشمەرگە لەو گوندە ڕژاونەتە نێو گوندەکە و هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی پێشمەرگەکان.
هەروەها هێزەکانی ڕیژیم پرسیاریان لە خەڵک کردووە کە پێشمەرگە لەو گوندە هەیە یا نا و خەڵکیشیان ئازار داوە.
هاوکات هێزەکانی ڕێژیمی ئێران شەوانە لە مزگەوتی ئەو گوندە دەمێننەوە و چاودێری بە سەر خەڵکدا دەکەن.