کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان گوشاری بۆ سەر بنەماڵەی پێشمەرگەکان هێناوە

16:33 - 25 رێبەندان 2721

مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بۆ گوشار بۆ سەر بنەماڵەی پێشمەرگەکان لە هیچ کار و کردەوەیەک خۆ نابوێرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری "شنۆ" هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی "هێرۆ عەزیزی" یەکێک لە پێشمەرگەکانی کوردستان و ویستوویانە بنەماڵەکەی دەسبەسەر بکەن.

بەپێی زانیارییەکان مەئموورانی ئیتلاعات ویستوویانە دایک و برا بچووکەکەی کە ٧ ساڵ تەمەنی هەیە دەسبەسەریان بکەن.

چەندین ماشێن لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە کەلەبچە و باتۆم ڕژاونەتە نێو ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە؛ بەڵام دواتر لەلایەن خەڵکەوە پێش بە هێزەکانی ڕێژیم گیراوە و ئیزنیان نەداوە و دایک و برای ئەو پێشمەرگەیه لەگەڵ خۆیان ببەن.

"هێرۆ عەزیزی" خۆی پێشمەرگەیە و باوکی ناوبراو بە ناوی "لوقمان عەزیزی" کەسێکی سیاسییە و دوای ئەوەیکە چەندین جار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و لە زینداندا ئازار و ئەشکەنجە کرابوو.

"لوقمان عەزیزی" بەهۆی ئەشکەنجە و گوشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە ناچار زێدی خۆی بەجێهێشت.