بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕێوشوێنی توندی ئەمنیی گرتووەتە بەر و بە هەموو شێوەیەک پێش لە دانانی پرسە و سەرەخۆشیی شەهید لوقمان مێهفەر دەگرێت.
ئیدارەی ئیتلاعات بنەماڵەی شەهید لوقمان مێهفەر و كەسوكاری خستووەتە ژێر چاوەدێری و هۆشدارییان پێ داون كە بە هیچ شێوەیەک نابێ هیچ كۆبوونەوەیەک و پرسە و سەردانكردنێک لەو ماوەیەدا بەڕێوە بچێت.
ڕێژیم لە شەپۆلی هاوخەمی و هاوسۆزیی بەرینی خەڵكی ڕۆژهەڵات لەگەڵ حیزبی دێموكرات و بنەماڵەی شەهید لوقمان ترسی لێ نیشتووە و لە هەموو كۆبوونەوەیەكی هاوسۆزیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان تۆقیوە.
هەروەها ئیتلاعات هەڕەشەی لە دوو برای شەهید "لوقمان مێهفەر" بە ناوەکانی حاجی "عوسمان مێهفەر" و "فەهیم مێهفەر" کردووە کە نابێ سەرەخۆشی دابنێن.