به‌پێی كۆمه‌ڵێک به‌ڵگه و زانیاری، ئیداره‌ی دارایی سه‌قز بووەته ناوه‌ندی وه‌رگرتنی به‌رتیل له شاری سه‌قز و ئه‌م ئیدارەیە خه‌ڵكی ڕووتاندووەتهوه.
ئیداره‌ی دارایی سه‌قز كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی دیاریکردنی ماڵیاته، ماڵیاتێكی زۆر بۆ خه‌ڵک ده‌نووسن و دواتر به‌رپرسان و فەرمانبەرانی پێوه‌ندیدار به ماڵیات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماڵیاتهكه به‌رتیل وه‌رده‌گرن و ئه‌م به‌رتیله زۆرجار له ده‌یان ملیۆن تمه‌ن زیاتره و هەندێک جار له ١٠٠ ملیۆن تمه‌نیش تێپەڕیوە.
لەو بەرتیل وەرگرتنانەدا وابووە کە فەرمانبەر جگه له پارەی تمه‌ن، دۆلار و زه‌بتی ماشین و تاقی قوماش و زۆر شتی دیكه‌ی وه‌رگرتووه و ئه‌م جۆره به‌رتیلانه پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هەبووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ماڵیاتی زۆری بۆ نووسراوە پیشەی چی بووه.
بۆ نموونەی ئەو بەرتیل وەرگرتنانە، كاسبكاری دۆلارفرۆش وه‌ک به‌رتیل چه‌ندسه‌د دۆلاریان لێ وه‌رگرتووه و دووكانداری كه‌ره‌سته‌ی ماشینیش زه‌بتی ماشینیان لێ بە بەرتیل وه‌رگرتووه.
تەنانەت ئەو بەرتیل وەرگرتنانە گەیشتووەتە وەرگرتنی مەڕوماڵاتیش لەباتیی بەرتیل.
خه‌ڵكێكی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان له ئیداره‌ی دارایی سه‌قز جێبه‌جێ ببێ كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌م باج وه‌رگرتنه و ده‌نگیشیان به هیچكوێ ناگات.
به‌رپرسان و فەرمانبەرانی پێوه‌ندیدار به ماڵیات، زۆر بێبەزەییانە گیرفانی خۆیان له پارەی خه‌ڵک پڕ ده‌كه‌ن و ڕۆژ به ڕۆژ سامان وەسەر یەک ده‌نێن و فەرمانبەری وا هەیە لەماوەی چەند ساڵدا بووەتە میلیاردێر.