کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات لە دۆخی قەیراناویی کوردستان و ئێران سیخوڕی بەسەر خەڵکدا دەکات

11:29 - 21 رەشەمه 2719

له‌ حاڵێكدا کە هه‌رچی‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا وه‌كوو دەستەوانە، دەمامک و کەلوپەلی پزیشکی له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیراوه و‌‌ كاسبیی‌ پێوه‌ ده‌كه‌ن، ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە قۆڕغکاران بە ئێمە بناسێنن هەتا سزا بدرێن.

ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاتی‌ ڕێژیم به‌ ناردنی‌ کورتەنامە بۆ خه‌ڵک داوا دەکات، هه‌ر كه‌سێک كه‌ زانیاریی‌ له‌سه‌ر كه‌سانێک هه‌یه‌ كه‌ كه‌ره‌ستەی تایبەتی پزیشکییان ئه‌نبار كردووه‌، له‌ ڕێگا‌ی‌ ژماره‌یەکەوە ئیتلاعات ئاگادار بکەنەوە.

خه‌ڵک به‌بۆنه‌ی‌ ڕێژیمه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی‌ تەندروستی و خۆپارێزی ڕاناگا‌ت، بەڵام ڕێژیم داوا دەکات کە سیخوڕی بۆ ڕێژیم بکەن.

لەو پێوەندییەدا، ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمە لە کاتێکدا کە خەڵکی سەقز خۆڕسکانە بۆ پاراستنی تەندروستیان هەوڵ دەدەن، سپای تێرۆریستی پاسداران به گەڕان به نێو شەقامەکاندا و هوشداریدان، به خەڵک وای پیشان داوە کە لەو دۆخە قەیراناوییەدا یارمەتیی خەڵک دەدات.

لە سەقز ڕێژیمی ئێران بۆ چەواشەکاری هاتووەتە نێو شەقامەکان و دەستی بە خاوێنکردنەوە کردووە.

لەلایەکی دیکەوەی ئیتلاعات هەڕەشەی لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان کردووە کە دەبێ چالاکییەکانیان لەگەڵ سپای پاسداران هاوئاهەنگ بکەن، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە سیخوڕی بەسەر چالاکیی خەڵكدا بکات و دەست بەسەر یارمەتییەکاندا بگرێت.