کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەکانی شارەداری، سەرچاوەسروشتییەکان و فەرمانداریی مەریوان دەستیان لە سووتاندنی دارستانەکاندا هەیە

11:49 - 2 گەلاوێژ 2722

سەرەڕای هۆشداریی بەردەوامی ئەنجوومەنی "سەوزی چیا"ی مەریوان بە ئیدارەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە وەک "شارەداری، سەرچاوە سروشتییەکان و فەرمانداری" بۆ ئەوەیکە پاشماوەی هەرەسی دارەکانی نێو شار لە تەنیشت دارستانەکانی ئەو شارە نەڕێژن بەڵام لە کاری خۆیان بەردەوامن.

شارەداریی ڕێژیمی ئێران پاشماوەی هەرەسی ئەو دارانە لە سەرەوەی "زانکۆی پەیام نوور" دەڕێژێت و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووەوە هەتا ئێستا چەند حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە بە جۆرێک کە لە یەک مانگدا چوار حاڵەت ئاگرکەوتنەوە لەو شوێنە ڕووی داوە.

ئەو شوێنە گونجاو نییە و پێویستە بۆ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە بەڵام هەتا ئێستا ئەو ئیدارانەی ڕێژیمی ئێران هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە ئەنجام نەداوە.