کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری بۆکان، کێشەی ئاوی گوندەکان چارەسەر ناکات

13:32 - 25 خاکەلێوه 2721

ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری بۆکان کێشەی ئاوی گوندەکانی ئەو شاره چارەسەر ناکات و ئەمەش ناڕەزایەتیی گوندنشینەکانی لێ کەوتووەتەوە.

سەڕەڕای ئەوەیکە گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شاری بۆکان بە یەکێک لەو گوندانە ئەژمار دەکرێت کە ناوچەیەکی کوێستانی و پڕ ئاوە بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ئەو شارە ئێستا ئەو گوندە لەگەڵ کێشەی بێ‌ئاوی بەرەوڕوویە.

سەرچاوە سروشتییەکانی ئاوی ئەو گوندە دەتوانێت ئاوی تەواوەتی ئەو گوندە دابین بکات، بەڵام دوو ساڵە کاربەدەستانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ئەو شارە هیچ هەنگاوێکیان لەمەڕ نۆژەنکردنەوەی ئەو کانیاوانە هەڵنەگرتووە.

چەندین جاریش لەلایەن خەڵکی گوندەکە و شۆرا و دێهیارەوە ناڕەزایەتییان لەهەمبەر ئەو کەمتەرخەمییە، لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری بۆکان دەربڕیوە، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێنەدراوە و ئەو کێشەیەش تاکوو ئێستا چارەسەر نەکراوە.

کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ڕێژیم لە شار و گوندەکانی کوردستان ڕۆژ نییە کە ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ نەکەوێتەوە و ڕێژیمیش لە ئاست داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵک بێدەنگە.