کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی بێهزیستی و کۆمیتەی ئیمدادی ڕێژیم لە شاری بۆکان خزمەت بە کەمئەندامانی ئەو شارە ناکەن

13:14 - 17 پووشپەڕ 2722

ئیدارەی بێهزیستیی ڕێژیم لە شاری بۆکان درۆی لەگەڵ کەمئەندامان و بێ‌ سەرپەرەستانی ئەو شارە کردووە و ئەوانی لە ئەزیەت و ئازار هاویشتووە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کۆمیتەی ئیمداد و بێهزیستیی ڕێژیم لە بۆکان ڕایگەیاندبوو کە هەر کەمئەندامێکی شاری بۆکان و دەورووبەری کە لە کۆمیتەی ئیمداد و بێهزیستیی ڕێژیم ناونووسی کردبێت، حەقی ئاو، بەرق و گازی بۆی بەخۆڕایی دەکەن.

ماوەی چەند مانگ فیشی ئاو و گاز و بەرق بۆ ئەو هاووڵاتییانە نەهاتووە بەڵام لە ڕۆژانی ڕابردوودا فیشی چەند مانگەی ئاو و گاز و بەرقیان بە پارەیەکی زۆر و بۆ ماوەی دیاریکراو بۆ هاتووە.

هاووڵاتییان بۆیان ڕوون بووەتەوە کە بەرپرسانی ڕێژیم فێڵیان لە خەڵکەکە کردووە و ناڕەزایەتییان پیشان داوە کە لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە درۆیان لەگەڵ کراوە.