کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای ورمێ لەگەڵ کەمیی هێزی کار بەرەوڕووە

12:53 - 13 پووشپەڕ 2722

"جەواد جەنگی" بەرپرسی گشتیی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ ڕایگەیاندووە کە ئەو ئیدارەیە لە ئێستادا پێویستی بە ٩ هەزار کەس هێزی مرۆیی هەیە.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە لە ئەمساڵدا کەمیی هێزی مرۆیی لەو ئیدارەیە کێشە و گرفتی زۆری تووشی ئەو ئیدارەیە کردووە.

لە ئەمساڵدا نزیک بە ٣٥٠٠ کەس لە ڕێگای تاقیکاریی مادەی ٢٨ و زانکۆی فەرهەنگییان لەو ئیدارەیە وەردەگیرێن بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا کەمیی هێزی کار هەر دەمێنێت.

نەبوونی بەرنامەی دروستی بەڕێوەبەری و دانەمەزراندنی هێزی لاو و دانانی دەیان بەربەست لەبابەت دامەزران لە هۆکارەکانی کەمیی هێزی کارا لەو ئیدارەیەیە.