
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری "بۆکان" ماوەیەکە بۆ ئازار و ئەزیەتدانی خەڵک ئەو بنەماڵانە بانگ دەکات کە کەسێکیان لەنێو حیزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و پێیان وتوون یان ئێوەش دەبێ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بڕۆن و بچنە کوردستانی باشوور یان بەڵگەی خانوو و مڵک کە هەیانە بیهێنن بۆ ئیتلاعات بۆ ئەوەی دەستیان بەسەردا بگرن.
ئەو هەوڵەی ڕێژیم لە ڕاستای بێزارکردنی خەڵک و لە ئاکامدا دەرکردن و داگیرکردنی مڵک و ماڵیانە.
ڕێژیم بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە بە هەر شێوەیەک بێت دێموگرافیای کوردستان بگۆڕێت، هەروەها دەیەوێت جێگای ئەو بنەماڵانە بە تورک و فارسە کۆچەرەکان پڕ بکاتەوە.