لە دوای ئەوەیکە بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە کێوی "خەزایی" لە مەهاباد چالاکیی کرابوو و دروشم دژی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران نووسرابوو؛ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم گوشاری بۆ سەر دووکاندارانی گەچ و سیمان فرۆش هێناوە.
بە زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ئیتلاعات و سپای پاسداران سەردانی شوێنی گەچ و سیمان فرۆشەکان و چاویان لە کامێرای چاودێری و ڕەسیدی کارتخانەکان کردووە.
ئەو کارەی هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ ئەوەیە هەتا بزانن لەو دوو حەوتوویەدا چە کەسانێک ئەو دروشمەیان لە سەر کێوی خەزایی، پشتی بازاڕچەی "ئەسغەریـ"ـی مەهاباد نووسیوە.