کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی "ئەماکن" لە بۆکان گوشاری بۆ سەر دووکانداران هێناوە

10:49 - 3 سەرماوەز 2720

ئیدارەی "ئەماکن" لە بۆکان بە زۆرەملێ گوشاری بۆ دووکانداران هێناوە کە دەبێ سەرجەم دووکاندارەکان کامێرای چاوەدێری لە دووکانەکانیان دابنێن.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ماوەی چەند ڕۆژێکە مەئموورانی ئیدارەی ئەماکنی بۆکان بە هەموو دووکانەکاندا دەگەڕێن و داوا لە دووکانداران دەکەن کە کامێران چاوەدێری لە دەرەوە و ژوورەوەی دووکان دابنێن.

مەئموورانی ئیدارەی ئەماکن سەرەتا ئاماژە بە زۆربوونی دزی دەکەن و دواتر دەچنە سەر مەبەستی سەرەکییان کە کۆنترۆڵکردنی شەقامەکانە.

 داوا لە دووکانداران کراوە، کامێراکانی دەرەوەی دووکان لە هەر دوو لاوە دابنێن و لە کاتی "ئاڵۆزی و ناڕەزایەتییەکان" ئیزن بە هاتنی ئەو کەسانەی پەنا بۆ دووکان دێنن نەدرێت، هەروەها ئەگەر زانییان فیلم هەڵگیراوەتەوە، ئەماکن ئاگادار بکەنەوە.