کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی ئەماکێن هەڕەشەی لە دووکاندارانی بۆکانی کرد

11:32 - 4 رێبەندان 2721

ئیداری ئەماکێنی ڕێژیم لە بۆکان داوای لە دووکاندارانی ئەو شارە کردووە کە هەتا ١٢ی شەو بۆیان هەیە دووکانەکانیان بکەنەوە.

لە بەردەوامیی چالاکییەکانی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستاندا لە شاری "بۆکان"، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندان، ئیدارەی ئەماکن لەو شارە تەواوی دووکاندارانی لای پاڕکی "ساحلی"، سەر ڕێگەی "کۆسە" و سەیرانگای "کێوەڕەشـ"ـی بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کردوون.

ئیدارەی ئەماکێن هەڕەشەی لە دووکانداران کردووە کە بڕیارێک هاتووە و ئێوەش دەبێ واژۆی بکەن ئەویش ئەوەیە تا کاتژمێر ١٢ی شەو دەتوانن دووکانەکانیان بکەنەوە و کاسبی بکەن لە کاتژمێر ١٢ بەملاوە دەبێ سەرجەم دووکانەکانیان دابخەن.

ئەو هەڕەشەیە لە دووکاندارانی بۆکان لە حاڵێکدایە بەهۆی ئەوەی ئەوەیکە دووکانەکان لەسەر ڕووبار، پاڕکی گەورە و سەیرانگای "کێوەڕش" هەڵکەوتوون خەڵک بۆ سیاحەت سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن.

ئەو بڕیارە لەو قەیرانە ئابوورییەدا ڕێگا لە دوکانداران دەگرێت کاسبی بکەن.