
پاسداری تێرۆریست "محەممەدعەلی جەعفەری" فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران وتوویەتی: "کاری ئێمە پاراستنی خاک نییە و کاری ئێمە پاراستنی نیزامە".
ناوبراو وتوویەتی: "کاری پاراستنی خاک لە ئەستۆی ئەرتشە و ئێمە تەنیا هاوکاریی ئەرتش دەکەین".
سپای تێرۆریستی پاسداران هەمیشە ئیدعای ئەوە دەکات کە ئەوان ئەمنییەتی وڵات دەپارێزن و ئیزن نادەن بستێک لە خاکیان داگیر بکرێت.
ئەو قسەیە لە حاڵێکدایە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ ئامانجەکانی خۆی زۆربەی کەنارئاو، کانگاکان و تەنانەت دەریای "خەزر"ی بە ڕووسیە و وڵاتانی دیکە فرۆشتووە.
قسەی ئەو فەرماندەیەی پێشووی سپای پاسداران دەرخەری ئەوەیە ئەو ڕێکخراوەیە بە بیانووی پاراستنی وڵات تەنیا مامەڵە دەکات و هێرش دەکاتە سەر خاکی هەموو وڵاتان و بەتایبەتی کوردستان.