کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدەعای پێشنوێژی کاتیی تاران: سەرەڕای بەرزبوونەوەی دۆلار و دابەزینی تمەن، بژێویی خەڵک زۆر باشە

12:35 - 28 سەرماوەز 2721

"کازم سدیقی" پێشنوێژی هەینی و کاتیی تاران لە ئیدەعایەکدا وتوویەتی: "سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و دابەزینی نرخی تمەن، بارودۆخی خەڵک بەنیسبەت سەرەتای ئینقلاب زۆر باشترە".

"سدیقی" لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە لەگەڵ هەر پشوویەک، خەڵک بۆ گەشتکردن بۆ باکووری ئێران ڕیز دەگرن و ئەوە پیشاندەری ئاستی خۆشبژێوی و خۆشگوزەرانی لە ئێرانە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە "محەممەد جەواد ساڵحیی ئیسفەهانی" ئابووریناس باسی لەوە کردووە، لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوو تا ئێستا نرخی هەژاری لە گوندەکان دوو بەرابەر و لە شارەکان ٦٠ لەسەد گەشەی کردووە.

زیادبوونی هەژاری لە کوردستان و ئێران بووەتە هۆکارێک کە ٨ ملیۆن هاووڵاتی لە "چینی مامناوەند" بکەونە نێو "چینی هەژار"ەوە.

بەپیی دوایین ئامارەکان، هەڵاوسان گەیشتووەتە ٦٨ لەسەد و هێڵی هەژاریش گەیشتووەتە ٣٨ لەسەد.