کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"یزاکا" بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ "محەممەد عەبدولکەریم کەسنەزانی" ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

13:16 - 21 پووشپەڕ 2720

یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ "محەممەد عەبدولکەریم کەسنەزانی" کەسایەتیی دیاری ئایینیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ, وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

بەبۆنەی وەفاتی کەسایەتیی دیاری کوردستان و جیهانی، شێخی تەریقەتی قادری، جەنابی شیخ "محەممەد عەبدولکەریم کەسنەزانی"، لە ناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی، بەتایبەت شێخ "نەهرۆ" و سەرجەم باوەڕدارانی تەریقەتی قادریی بەڕێز دەکەین.

لە خودای میهرەبان داواکارین کە مەرحووم بە ڕەحمەتی خۆی بخات و پلەی بەرزی پێ ببەخشێت.

ڕۆڵی تەریقەتی قادری لە جیهانی ئیسلامیدا و لەنێو نەتەوەی کورددا ڕۆڵێکی بەرچاوە و هیچکەس ناتوانێت تانە لەم ڕاستییە بدات.

لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردا قادرییەکان مێژوویەکی پڕ لە شانازییان تۆمار کردووە.

هیوادارین شاگردانی قوتابخانەی شێخ "عەبدولقادری گەیلانی" لە جیهاندا بەردەوام بن لە خزمەتی ئیمان و عیرفان و سەروەری و ڕزگاریی گەلی کورددا.

 إِنَّا وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

١٩ی پوشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی