کوردستان میـــــدیا: له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پڕ له کێشه که له‌لایه‌ن وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی رێژیمی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه چوو، ئیزن به نوێنه‌ری ژنانی وه‌رزشوانی لوڕستان نه‌درا لێدوان لێ بدات و به‌م هۆیه‌وه ژنانی وه‌رزشوان هۆڵی کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ هێشت.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، محه‌ممه‌د عه‌باسی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی رێژیمی ئێران، دوای چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر، وه‌رزشوانانی لوڕستان که بتوانن ده‌ردی خۆیان له جێگای پێوه‌ندیدار باس بکه‌ن سه‌ردانی لوڕستانی کرد، به‌ڵام وه‌زیری وه‌رزش و لاوان به بیانووی که‌میی کات و گه‌ڕانه‌وه بۆ تاران، پرسیار و خواسته‌کانی وه‌رزشوانانی پیاوی بێ وه‌ڵام هێشته‌وه و ئیزنی ئاخاوتنی به ژنانیش نه‌دا و کۆبوونه‌وه‌ی به نیوه‌چڵی به‌جێ هێشت.
دوای ئه‌وه‌ی که ئیزنی نوێنه‌ری ژنان نه‌درا قسه بکه‌ن، ژنانی وه‌رزشوانی لوڕستان ژووری کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ هێشت.
گوێ نه‌دان به پرسی وه‌رزشی ژنانی لوڕستان له‌و کۆبوونه‌وه‌دا له کاتێک دایه که ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی وه‌لانانی ژنان له پۆستی جێگریی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له‌و رۆژانه دا به‌رز بۆته‌وها.
کۆبوونه‌وه‌ی محه‌ممه‌د عه‌باسی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی وه‌رزشوانانی لوڕستان جگه له وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به پرسیاری وه‌رزشوانانی پیاو و ئیزن نه‌دانی ئاخاوتنی وه‌رزشوانانی ژن، شتێکی بۆ وه‌رزشوانانی لوڕستانی تێدا نه‌بوو، پرسێک که‌له دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زیری وه‌رزش و لاوان له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که، ناڕه‌زایه‌تیی وه‌رزشوانانی به‌دوادا بوو.