
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١١ی پووشپەڕ، ئیسرائیل بە چەندین مووشەک ناوچەی ''حەمیدیە''ی باشووری ''تەرتوسـ''ـی لە سووریە کردە ئامانج.
وهزارهتی بهرگریی سووریە ڕایگهیاندووە كه ئهم هێرشە بووەته هۆی برینداربوونی دوو كهسی مهدهنی و ههندێک زیانی ماددی.
ماوەی چەند ساڵە ئیسرائیل بە بیانووی بوونی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران و گرووپەکانی سەر بەو ڕێژیمە لە سووریە و مەترسیەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل، بەردەوام لە ڕێگای هێرشی ئاسمانییەوە، بنکەکانی ئەو گرووپانەی کردووەته ئامانج.
مانگی پێشوو ئیسرائیل هەڕەشەی لە "بەشار ئەسەد" کردووبوو کە لە ئەگەری پشتیوانی لە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران و ڕێگەدان بە ڕێژیمی ئێران بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ سووریە و لوبنان ڕاست شوێنی ژیانی ڕۆژانەی ناوبراو دەکاتە ئامانج.