کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بودجەی زیاتری تەرخان کردووە

13:17 - 16 خەرمانان 2721

"ئاڤیڤ کۆخاوی" سەرۆکی ستادی ئەرتشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئامانجی ئەو وڵاته بەلانیکەم گەیاندنی حزووری ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەیە.

ناوبراو لە وتووێژێکدا بە ماڵپەڕی ئیسرائیلی "والا"ی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، "ئۆرشەلیم" ڕێژەی بودجەی تەرخانکراوی بۆ ئەنجامدانی عەمەلیاتی زانیاری لە ئێران بەرز کردووەتەوە.

ناوبراو وتوویەتی ئەو هەوڵانە بە شارەزایانی "شەڕی نێوان شەڕەکان" پێوەندی هەیە،کە یەکێک لە بەشەکان تەرخان کراوە بۆ چالاکییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە.

سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەرتشی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە، کە تەنیا ئامانجمان ڕێژیمی ئێران نییە، بەڵکوو چەندین ئامانجمان هەیە و ئەو هێرشانە هەتا ڕادەیەک ئاکامێکی باشیان هەبووە ئەگەرچی بێ ئیرادیش نەبوونه.

٢٣ی پووشپەڕ میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندبوو، ئەرتشی ئیسرائیل دەیهەوێ بەرزی بودجەی بە ڕێژەی میلیارد "شێکێل"، بگەیێنێ، هەتا بۆ هێرشی نیزامیی دژی دامەزراوە ناوەکییەکانی ڕێژیمی ئێران خۆی ئامادەتر بکات.