کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل بەنیسبەت باڵۆنی ئاگردەر لەلایەن حەماس دژکردەوەی پیشان دا

12:10 - 13 پووشپەڕ 2721

لە دوای هەڵدانی باڵۆنی ئاگردەر لەلایەن گرووپی "حەماس" بۆ شارۆچکەکانی ئیسرائیل، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتشی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە هێرشیان کردە سەر چەند شوێن لە شاری "غەزە".

"نەفتالی بنێت"، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشتر هەڕەشەی کردبوو کە چیدیکە سەبریان نەماوە و کردەوەکانی حەماس دیاری دەکات کە ئیسرائیل چۆن لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیە هەڵسوکەوت بکا.

باڵۆنە ئاگردەرەکانی "حەماس" بۆ سەر شاری "ئەشکڵۆن"، بوو بەهۆی سووتانی مووچە و مەزراکان لە ئیسرائیل.

میدیاکانی فەلەستین ڕایانگەیاندووە ئەو هێرشانەی ئیسرائیل ناوەندی "بەدر"، لە ناوچەی "نتساریم، لە باشووری "غەزە"یـان، کردووەتە ئامانج.