کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل داوای لە شورای ئەمنییەت کردووە دەبێ ڕێژیمی ئێران لە سووریە بڕواتە دەرەوە

18:09 - 6 سەرماوەز 2720

"گیلارد ئاردان" باڵوێزی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، پێویستە شورای ئەمنییەت ڕیژیمی ئێران لە سووریە دەر بکات.

ناوبراو لە نامەیەکدا بۆ شورای ئەمنییەت، داوای کردووە کاری گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دژی ئیسرائیل مەحکووم بکرێت و بە تەواوەتی دەستی ڕێژیم لە سووریە کورت بکرێتەوە.

لە دوای دۆزینەوەی مەوادی تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی "گوڵان"، ئیسرائیل ڕێژیمی ئێرانی بە دانانی ئەو مەوادە تاوانبار کردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا ئیسرائیل لە نزیک سنوورەکانی خۆی مەوادی تەقەمەنی دۆزیبوویەوە کە بەرپرسانی ئیسرائیل گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی بەو کارە تاوانبار کردبوو.

لە دوو حەوتووی ڕابردوودا ئیسرائیل دوو هێرشی نیزامی کردوەتە سەر پێگەکانی ڕێژیمی ئێران لە سوریە و چەندین کەسیش کوژراون.