كاناڵێكی ئیسرائیلی بڵاوی كردووەتەوە، ئەو وڵاتە له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکە لەوانە عەرەبەستان، به‌حره‌ین و ئیمارات" بۆ دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانییه‌كی تایبه‌ت به ئەمنییەتی به‌رگری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا وتووێژ دەکات
كه‌ناڵی " i24 NEWS"بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند ئورشەلیم، په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ڕیاز نییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی نهێنیان هه‌یه و ئه‌و پهیوهندیانهشیان مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه.
ئەو هاوپه‌یمانییه به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له هێژموونیی ئێران لە ناوچەدا درووست ده‌كرێت، به تایبه‌تی دوای په‌ره‌سه‌ندنی هێژموونیی تاران له وڵاتانی عێراق و سووریه.
هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل، هاوكاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامه‌ی دەوڵەتی "بایدن" به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ ناو ڕێككه‌وتنی ناوكی به ئێرانی داوه.
ئیسرائیل بە هەموو هێزەوە دژایەتی ئەو گەڕانەوەی ئامریکا بۆ بەرجام دەکات.