ئیسرائیل لە هەوڵدایە هاوپەیمانەتییەكی ناوچەیی پێكهاتوو لە بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دژی ئێران دابمەزرێنێت.
"نەفتالی بنێت" سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە وتووێژ لەگەڵ "نیویۆرک تایمز"دا وتوویەتی: "لەگەڵ جۆ بایدن سەرکۆماری ئامریکا چاوپێکەوتنم دەبێ و یەكێک لەو تەوەرانەش لەم كۆبوونەوەیەدا قسەی لەسەر دەكرێت، پێكهێنانی هاوپەیمانەتییەكی عەرەبییە دژی ئێران".
ئیسرائیل لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئێران لە پرسی بەرنامەی ناوكی و پیتاندنی ئۆرانیۆمدا لە پێشكەوتووترین قۆناغیدایە.
یەكێک لە گرینگترین هۆكارەكانی سەردانی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئامریکا پرسی ناوكیی ئێران و پەرەسەندنی تیرۆریزم لە ناوچەكەیه.
ئیسرائیل لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی پێوەندییەكانی خۆی لەگەڵ وڵاتان پەرە پێ بدات و ئەوەش بۆ ئەوەیە پێش بە هێژمۆنی ئێران بگرن.