کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل دیسانەوە هەڕەشەی کرد

21:46 - 17 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: "یۆڤاڵ شتاینتز" یەکێک له وەزیرانی دەوڵەتی ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی لە بەشار ئەسەد، سەرکۆماری ڕێژیمی سووریە کرد.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، "یۆڤاڵ شتاینتز" یەکێک له وەزیرانی دەوڵەتی ئیسرائیل وتوویەتی: " ئەگەر ڕێژیمی ئێران لە خاکی سووریه بۆ هێرش کردنەو سەر ئیسرائیل کەڵک وەرگرێت حکوومەتی سووریه دەڕوخێنێت و بەشار ئەسەدیش دەکوژێت".

شتاینتز کە ئەندامی شۆرای وەزیرانی ئەمنییەتی ئیسرائیلە لە وتووێژێکدا لەگەك ڕۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرونوتی" وتوویەتی:" ئیسڕائیل هەتاکوو ئێستا دەستێوەردانی لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا نەکردووە".

ناوبراو جەختی کردووەتەوە،ئەگەر سەرکۆماری سووریه، بەشار ئەسەد بەردەوام بێت لە ڕێگە پێدان بە ڕێژیمی ئێران تا لە خاکی سووریەدا کار بکات ئەوە ئیسڕائیل لەناوی دەبات و ڕێژێمەکەی دەڕوخێنێت."

چەند ڕۆژ پێش، پارلەمانی ئیسرائیل بەپێی بڕیارێکی گشتیی کابینەی ئەو وڵاتە بڕیارێکی پەسند کرد کە بەپێێ ئەو بڕیاره لە دۆخی ئەستەمدا دەتوانێ حاڵەتی شەڕ ڕابگەێنێت، ئەوەش بۆ چاوەدێریی زیاتر بە سەر ڕێژیمی ئێرانه.

هاوکات "ئه‌ڤیگدۆر لیبرمەن"وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "ئیلاف"ـی عەرەبی باسی لەوە کردووە، وڵاتەکەی خوازیاری شەڕ نیـیە، بەڵام ئەگەر بێت و ئێران هێرش بکاتە سەر تێل‌ئاڤیڤ ئەوا ئیسرائیلیش لە تاران دەدات.

هۆشدارییەکانی ئیسرائیل بە ڕێژیمی ئێران لە کاتێک دایە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام جەخت دەکەنەوە کە لە کات و دەرفەتی گونجاودا، هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل.