کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل سەرجەم باڵوێزخانەکانی لە جیهاندا خستووەتە ئامادەباشییەوە

17:48 - 8 سەرماوەز 2720

پاش هەڕەشەکانی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوەی کوشتنی زانای ئەتۆمیی ئەو وڵاتە، ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل باسیان لە ئامادەباشیی لانیزۆریی سەفارەتەکانی ئیسرائیل لە سەرتاسەری جیهاندا کرد.

"میدڵ ئیست نیووز" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕاگەیاندنە عبرییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە هەیئەتەکانی دیپلۆماتی ئیسرائیل لە سەرتاسەری جیهاندا ئاستی ئەمنییەتیی خۆیان بردووەتەوە سەرەوە و حاڵەتی ئامادەباشیی لانیزۆرییان ڕاگەیاندووە.

ئەو کاناڵە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕێوشوێنی تایبەتی ئەمنی بۆ خەڵکی جوولەکەی دانیشتووی وڵاتانی دیکە گیراوەتە بەر.

ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییەتییانەی ئیسرائیل بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان و بەرژەوەندییەکانی بەرانبەر بە هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران بووە کە پاش کوشتنی "موحسێن فەخریزادە" زانای ئەتۆمیی ئێران، ئیسرائیلیان بە بەشدار لە ئەو ڕووداوەدا زانیوە.