کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل: سەرکۆماری نوێی ئامریکا سیاسەتی "ترامپ" دژی تاران درێژە پێ بدات

12:05 - 20 بەفرانبار 2720

"ئێلی کوهەن" وەزیری ئیتلاعاتی ئیسرائیل داوای لە "جۆ بایدن" سەرکۆماری نوێی ئامریکا کردووە سیاسەتەکانی "ترامپ" دژی ڕێژیمی تاران درێژە بدات.

"کوهەن" وتوویەتی: ''خۆلی ٨ ساڵەی سەرکۆماریی ئۆباما هیچ دەسکەوتێکی نەبوو بەڵام ترامپ لە ماوەی چوار ساڵدا زۆر باش دژی ئێران کاری کرد".

ناوبراو ڕوو لە "بایدن" وتوویەتی: ''ئەگەر دەتانهەوێ لە ناوچەدا ئەمنییەت هەبێ سیاسەتەکانی ئامریکا زۆر گرینگە".

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای سپای پاسدارانەوە هەوڵ دەدات، هەتا بە دامەزراندنی بنکەی ئاسمانی و دەریایی لە دەورووبەری ئیسرائیلدا شتێکی تازە لە ناوچەکەدا دروست بکات، بەڵام ئیسرائیل ئەوە قەبووڵ ناکات.

پێشتر "بێنیامین نێتانیاهوو" ڕایگەیاندبوو ڕێژیمی ئێران بەرنامە مووشەکییەکانی درێژە دەدات بۆ دەستڕاگەیشتن به چەکی ناوکی و گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزمی جیهانه.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام باس لەوە دەکات کە دەبێ ئیسرائیل لەسەر گۆی زەوی بسڕدرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان دەکات.