
هەواڵدەریی "سانا" سەر بە ڕێژیمی سووریە بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی باشووری سووریە، هاوکات چاوەدێریی مافی مرۆڤی سووریەش ڕایگەیاند، ئەو ناوچانەی هێرشیان کراوەتە سەر بنکەکانی حیزبوڵڵا و پدافەندی ئاسمانیی ئەرتشی "سووریە"یان لێ بووە.
بەپێی زانیاریی مافی مرۆڤی سووریە، ئەو هێرشە کاتژمێر ١١ی شەو ئەنجام دراوە و بەشێک لە سایتە نیزامییەکانی ناوچەی "ئەلکسوە" هەڵکەوتوو لە باشووری سووریە لەو هێرشەدا کراونەتە ئامانج.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە پێشتریش ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئەو ناوچەیە و بنکە و بارەگای ملیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی کردووەتە ئامانج و ئەو هێرشە چواردەهەمین هێرشی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٢دا بۆ سەر ئەو ناوچەیە دێتە ئەژمار.