کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل لە بەدواداچوون بۆ پرسی ناوکیی ڕێژیمی ئێران بەردەوامە

10:54 - 21 پووشپەڕ 2722

"تۆماس نایدز" باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ئیسرائیل لە بەرەبەری سەفەری "جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وتوویەتی کە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە پرسی ناوکی، ئامریکا ڕێگای جیاوازی دیکە دەگرێتە بەر.

ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە ئامریکا بۆ چارەسەری پرسی ناوکیی ڕێژیمی ئێران سازان لەگەڵ هیچ کام لە گرووپە تێرۆریستییەکان ناکات.

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە کە دەرهێنانی ناوی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان وەکوو مەرجێک بۆ ڕێککەوتنی بەرجام جێگای قەبووڵکردن نییە.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە ئەمنییەیی ئیسرائیل بۆ ئامریکا گرینگە و ئامریکا هەر شێوە هاوکارییەکی ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بتوانێ ئاسایش وئەمنییەتی خۆی پتەوتر بکات.