کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل: لە دەسپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکی ڕێگری دەکەین

13:25 - 17 گەلاوێژ 2720

''ئێلی کوهەن'' وەزیری ئیتلاعاتی ئیسرائیل وتوویەتی، ئەم وڵاتە بۆ هەر سێناریۆیەک لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ئامادەیی هەیە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، ڕۆژنامەی ''ئورشەلیم پۆست'' بڵاوی کردووەتەوە کە '' ئێلی کوهەن'' وەزیری ئیتڵاعاتی ئیسرائیل  بە ''مەگزینـ''ـی وتووە: ''ئێمە دەزانین لە هەر شوێنێکی ئێران چی ڕوو دەدات''.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە، وەزیری ئیتڵاعاتی ئیسرائیل وتوویەتی: ''هەر کەس بیهەوێت هەڕەشە له بوونی ئیسرائیل بکات، لە هیچ شوێنێک پارێزراو نابێت''.

هەروەها ناوبراوە وتوویەتی: ''من بە ڕێژیمی ئێران دەڵێم، ئیرادەی ئیسرائیل تاقی مەکەنەوە''.

ناوبراو هەروەها جەختی کردەوە کە ئیسرائیل لە دەسپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران و هاوپەیمانەکانی بە چەکی ناوکی ڕێگری دەکات.