کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل لە هەوڵدایە جیهان بەنیسبەت هێرش بۆ سەر کەشتی ''مێرسر ستریت'' کاردانەوەی هەبێت

12:46 - 10 گەلاوێژ 2721

''یائیر لاپید'' وەزیر دەرەوەی ئیسرائیل لە وتووێژ لەگەڵ وەزیرانی درەوەی وڵاتانی بریتانیا، ڕۆمانی و ئامریکا داوای لێ کردوون کە لە کاردانەوەی جیددی لەگەڵ بکەرانی هێرش بۆ سەر کەشتی ''مێرسر ستریت'' هاوکاری بەکەن.

''لاپید'' جەختی کردووەتەوە ئێران بە تەنیا کێشەی ئیسرائیل نییە، بەڵکوو بەهۆی پشتیوانی لە تێرۆریزم کێشەیەکی جیهانییە.

هاوکات ئامریکا نیگەرانیی قووڵی خۆی لەو هێرشە دەربڕیوە و فەرماندەرانی ناوگانی پێنجەمی ئامریکا باسیان لە حزووری کارناسانی پوچەڵکردنەوەی بۆمب لەمەڕ هەر چەشنە مەترسییەک لەو کەشتییەدا کرد.

''جالینا پورتێر'' وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئامریکا لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو ڕووداوە وتوویەتی کە واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی خۆیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو هێرشە دەبن و دۆخەکە لە نزیکەوە دەخەنە ژێر چاوەدێری.

ڕۆژی هەینی کەشتییەکی بازرگانیی ئیسرائیل لە ئاوەکانی دەریای عەرەب بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کراویە سەر و لە ئاکامدا دوو کەس لە کارمەندانی کەشتییەکە کوژران.

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ٨ی گەلاوێژ، ڕێژیمی ئێرانیان بە هێرشێک لە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانیی ئەو وڵاتە لە ئاوەکانی دەریای عەرەب و لە نزیک کەنارئاوەکانی عەمان تاوانبار کرد.