شەوی ڕابردوو ئیسرائیل لە هێرشەکی هەوایدا باشووری "دەمیشق" پێتەختی سووریەی کردە ئامانج.
ئیسرائیل لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەهۆی شەڕی نێوخۆیی سووریە بەردەوام هێرشی کردووەتە سەر هێزە نیزامییەکانی سەر بە ئێران لەو وڵاتەدا.
بەرپرسانی ئیسرائیلی وتوویانە: "ئەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سووریە بووەتە هۆکاری کەمکردنەوەی جووڵەی ئیران لە ناوچەدا.
ئیسرائیل چەندین جار ڕایگەیاندووە کە بوونی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و گرووپە میلیشیا تێرۆریستییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە خاکی سووریە، هەڕەشەی جیددییە بۆ سەر ئیسرائیل و هەموو کاتێک گرووپە تێرۆریستییەکانیان کردووەتە ئامانجی.
لەو هێرشانەدا هەتا ئێستا زیانێکی زۆری ماڵی و گیانی بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران گەیشتووە.
بهرپرسی "مووساد" پێشتریش باسی لەوە کردبوو، ڕێژیمی ئێران له ناوچهی ڕۆژههڵاتی نێوەڕاست له ئاژاوەنانهوه و پاڵپشتی کردنی گرووپه تێرۆریستییهکان ڕۆڵی سهرهکیی ههیه و به بهردهوامی له ههوڵدایه دهسهڵاتی خۆی له ناوچهکهدا بهربڵاوتر بکاتەوە.