کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل: ناهێڵین ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات

18:38 - 18 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئیجازە بە ڕێژیمی ئێران نادەن دەستی بە چەکی ناوکی بگات.

"بنیامین نێتانیاهوو" بە ئاماژەدان بە ئەم بڕیارەی ڕێژیمی ئێران کە دەیەوێت بەشێک لە بەڵێنییەکانی خۆی لە بەرجامدا وەلا بنێت، وتی: "ئێران دەیەوێت بەرنامەی ناوکیی خۆی درێژە پێ بداتەوە."

بە وتەی بنیامین نێتانیاهوو، ئیسرائیل ئیجازە بە ئێران نادات کە دەستی بە چەکی ناوکی بگات و جەختی کردەوە کە دژی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئیسرائیل لەنێو ببەن، شەڕ دەکەن.

شورای باڵای ئاسایشی میللیی ئێران، ئەمڕۆ لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران هەندێک لە بەڵێنییەکانی خۆی لە چوارچێوەی بەرجامدا هەڵدەوەشێنێتەوە.