کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل هێرشی هەوایی کردە سەر بنکە نیزامییەکانی ئەرتەشی سووریە

12:44 - 2 بانەمەڕ 2720

بنکە نیزامییەکانی ئەرتەشی ڕێژیمی سووریە بۆ جارێکی دیکە بوون بە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، کە بۆ چەندەمین جارە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی دەکرێتە سەری.

ئێوارەی ڕۆژی دوشەممە ١ی بانەمەڕ، هەواڵدەریی ڕێژیمی سووریە "سانا" ڕایگەیاندووە کە پەدافەندی هەوایی سووریە لە بەرانبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسراییل بۆ سەر بنکە نیزامییەکانی لە دەورووبەری شاری "تەدەمر" لە نزیکیی ڕۆژهەڵاتی "حۆمس" کاردانەوەی نیشان داوە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییل، کۆتاییەکانی مانگی مارسی ڕابردوو فڕۆکەخانەی "ئەلشەعیراتـ"ـی لە شاری "حۆمسـ"ـی کردە ئامانج.

لە سەرەتای دەستپێکی شەڕ لە ساڵی ٢٠١١ـەوە تا ئێستا لە سووریە، ئەرتەشی ئیسراییل زنجیرەیەک لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئامانجگەلێک لە خاکی ڕێژیمی سووریە ئەنجام داوە کە بەتایبەت گرووپ و بنکەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لەو وڵاتەدا دەکردە ئامانجی هێرشەکانی.

هەتا ئێستا زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکانی ئەو هێرشانە بڵاو نەکراوەتەوە.