کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی سپای پاسداران لە سووریە

12:56 - 13 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ئیسرائیل به خومپارە هێرشی کردووەتە سەر باشووری سووریە و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

شەوی یەکشەممە، ١٢ی ڕەشەمە، ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ناوچەیەک لە ڕۆژئاوای "قونەیترە"، کە بەپێی ڕاپۆرتە بڵاکراوەکان، سێ بنکەی نیزامیی سپای پاسداران لەو شوێنەدا جێگیر بوونە و کەوتوونەتە بەر هێرش.

ئەم هێرشانە لە بنکەکانی ئیسرائیلەوە لە بەرزایییەکانی گوڵان بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەستی سووریە و بنکەکانی سپای تێرۆریستی ئێران لەو وڵاتەدا ئەنجام دراوە.

دوا بە دوای ئەم هێرشانەوە یەکەکانی پەدافەندی ئاسمانیی سووریە  لە ئامادەباشی تەواودان.

هەر لەم پێوەندییەدا "بنیامین نێتانیاهوو" لە دانیشتنی هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ "ڤێلادیمێر پووتین"، سەرۆکی ڕووسیە، باسیان لە دۆسیەی ڕێژیمی ئێران کردووە و وتوویەتی: ئیسراییل ڕێگە نادات چیتر هێزی سەربازیی ئێرانی لەسەر خاکی سووریەدا هەبێت و لەم بارەشەوە بەردەوام دەبن لە هەوڵە نیزامییەکانیان، هەروەها ئیسرائیل و ڕووسیە لەسەر، چوونەدەرەوەی هەموو هێزە بیانییەکان لە سووریەدا ڕێککەوتنیان کردبوو.