کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سووریه

11:17 - 30 رەزبەر 2720

فڕۆکەکانی ئیسرائیل ناوچەی "قونەیتەرە" لە باشووری سووریەیان بۆردومان کرد.

ئاژانسی "سانا" سەر بە ڕێژیمی سووریه بڵاوی کردووەتەوە، یەکێک لە مووشەکەکان بەر قوتابخانەی گوندێکی ناوچەکە کەوتووە، بەڵام هیچ زانیارییەک لە زیانەکانی بڵاو نەکراوەتەوە.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریە بڵاوی کردووەتەوە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل ئامانجیان بنکەکانی سەر بە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بووە.

ئیسرائیل چەندین جار ڕایگەیاندووە کە بوونی ڕێژیم ئیسلامیی ئێران و گرووپە میلیشیا تێرۆریستییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە خاکی سووریە، هەڕەشەی جیددییە بۆ سەر ئیسرائیل و هەموو کاتێک گرووپە تیرۆریستییەکانیان کردووەتە ئامانجی.

لەو هێرشانەدا هەتا ئێستا زیانێکی زۆری ماڵی و گیانی بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران گەیشتووە.