کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل هەتا ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی چەکوچۆڵی خاڵپێکی زیاتر دەکڕێت

10:53 - 17 خەزەڵوەر 2721

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە کە ئەرتشی ئەو وڵاتە دەیهەوێ هەتا ساڵی ٢٠٢٤ی  زایینی چەکوچۆڵی خاڵپێک زیاتر بکڕێت.

ئیسرائیڵ لە ساڵانی ڕابردوودا چەکوچۆڵی خاڵپێک و ئاراستەکراوی لە ئامریکا کڕیوە و لە عەمەلیاتی "پارێزەرانی دیوار" لە مانگی بانەمەڕدا جۆرەکانی "تەقەمەنیی هێرشبەری ڕاستەوخۆی هاوبەش" یان (JDAM)ی لە لێواری غەزە بەکار هێناوە.

سەرەڕای ئەوەیکە ئیسرائیل تەقەمەنی نوێی لە ئامریکا کڕیوە بەڵام  ماڵپەڕی"ئۆرشەلیم پۆست" بڵاوی کردووەتەوە کە لە داوی پەسەندکردنی بودجەی ١ میلیارد و نیو دۆلاری دژی ڕێژیمی ئێران؛ ئەرتشی ئیسرائیل دەیهەوێ هەتا ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی تەقەمەنی و چەکۆچۆڵی خاڵپێکی زیاتر لە ئامریکا بکڕێت.

پێشتر میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردبووە کە ئەو وڵاتە بودجەیەکی ١ و نیو میلیارد دۆلاری بە مەبەستی بەهێزکردنی بواری نیزامییەکەی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران پەسند کردووە.